هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشه‌نگایه‌تی كردنی جیهان
نوشته شده توسط : Honar Pirani

هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشه‌نگایه‌تی كردنی جیهان

 

هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی جیهانی كرد له‌ نوێترین ووشانی ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان له‌ مانگانه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی(فیفا)بڵاو ده‌كرێته‌وه‌،،هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1611 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی له‌ پله‌ی دووه‌مدا دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1565 خاڵ،هه‌شت پله‌ی یه‌كه‌م هیچ جیاوازی به‌خۆیه‌ نه‌بینی وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی له‌ پله‌ی سێیه‌مدا هات به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1249 خاڵ و هۆڵه‌ندا له‌ پله‌ی چواره‌م به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1231 خاڵ و ئیتاڵیا له‌ پله‌ی پێنجه‌م به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1184 خاڵ و ئه‌ڵمانیا له‌ پله‌ی شه‌شه‌م به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1082 خاڵ و ئه‌ڕجه‌نتین له‌ پله‌ی حه‌وته‌م به‌ 1076 خاڵ كه‌چی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی له‌ پله‌ی هه‌شته‌مدا هات به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1068 خاڵ،كه‌چی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتی و فه‌ڕه‌نسی جێگۆڕكێیان كرد به‌ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ پله‌ی نۆیه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1044 خاڵ و كرواتیا له‌ پله‌ی ده‌یه‌م دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1041 خاڵ.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 1171
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست